گه‌له‌رییه‌كانی هه‌رێم
گه‌له‌رییه‌كانی سلێمانی
گه‌له‌ری سالار
ئه‌م گه‌له‌رییه لة 12/1 / 1995 دامه‌زراوه‌و شێوه‌كار (سالار مه‌جید)
خاوه‌نێتی و بۆ ماوه‌ی 2
ساڵ به به‌رده‌وامی كاری تێداكراوه‌و شێوه‌كاران
(سالار مه‌جید، وه‌هبی ڕه‌سوڵ، سامان كه‌ریم) لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی
كاره نمایشكراوه‌كان بوون.
گه‌له‌ری زاموا
له مانكي تةموزي ساڵی 1995 دامه‌زراوه‌و یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌ره هونه‌رییانه‌ی كه هونه‌رمه‌ندان تیایدا كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌موو شێوه‌كاران وه‌كو پێگه‌یه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری گرنگ ده‌یبینن، ئه‌م گه‌له‌رییه تاكو ئێستا له 12 خولی ساڵانه‌و زیاتر له 25 پیشانگه‌ی تایبه‌تی و چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شی بۆ شێوه‌كارانی كورد له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره كردۆته‌وه‌و بینتیهی گه‌له‌ری زاموا ماڵی نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-هو ساڵاته چه‌ندین تابلۆی شێوه‌كاران له‌م گه‌له‌رییه‌دا ده‌فرۆشرێت، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گه‌له‌ری زاموا بۆ شێوه‌كاران (سه‌روه‌ت سه‌وز، خالید ڕه‌سوڵ، زاهیر سدیق، ڕزگار سه‌عید) ده‌گه‌ڕێته‌وه، 11 خولی ساڵانه‌ی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌ش و تایبه‌ت بۆ شێوه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی تری كوردستان و شاره‌كانی عیراق و تائێستا كاركردن له‌م گه‌له‌رییه‌دا درێژه‌ی هه‌یه، و خانوه‌كه ماڵی نووسه‌رو شۆڕشگێڕی كورد (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)هو خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردویه‌ته گه‌له‌ری.
گه‌له‌ری ئارام
گه‌له‌ری ئارام ساڵی 2004 دامه‌زراوه‌و له‌ناو شاری سلێمانیدا جێگه‌و سه‌نگی خۆی هه‌یه‌و بۆ سازدانی پیشانگهو كاره هونه‌رییه‌كانی تر هه‌ر له نمایشكردنی فیلم و سازدانی سیمیناری هونه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هه‌واداری هونه‌ری ئاماده‌ی ده‌بن و گه‌له‌رییه‌كه شێوه‌كار (ئارام عه‌لی) له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و تائێستا دوو خولی كردۆته‌وه كه یه‌كه‌میان به‌ناوی خولی (سه‌روه‌ت سه‌وز) بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌ش و تایبه‌ت و سازدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی هونه‌ری.
گه‌له‌ری سلێمانی
گه‌له‌ری سلێمانی له ساڵی 1995 كرایه‌وه‌و تا ساڵی 1998 به‌رده‌وام بوو.
گه‌له‌ری ئه‌منه سوره‌كه
ئه‌م گه‌له‌رییه پاشماوه‌ی بینایه‌ی ئه‌منی سلێمانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بوو له‌دوای ئازاكردنی كوردستان له‌لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم-ه‌وه له‌ساڵی 2003وه كرایه‌وه‌و چه‌ند هۆڵێكی ئاست جیاواز بۆ كاری هونه‌ری كرایه‌وه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و تیایدا چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی تێداكراوهتهو ده‌كرێت به گه‌وره‌ترین هۆڵ و گه‌له‌ری له‌ناو شاری سلێمانی ناوی بهێنرێت و كاركردن له‌م گه‌له‌رییه‌دا تاكو ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
گه‌له‌ری كۆیه
ئه‌م گه‌له‌رییه له‌ساڵی 2004 له شاری كۆیه له‌لایه‌ن شێوه‌كار (حه‌مه هاشم) دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌و ته‌مه‌نه‌دا توانی جێگه‌ی سه‌رنجی خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان هاوادارانی هونه‌ری ئه‌و شاره بێت، گه‌له‌رییه‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بوو كه توانی دوو خولی جیاواز‌و چه‌ند پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاواز بۆ شێوه‌كاران بكاته‌وه.
گه‌له‌ری سه‌رده‌م
گه‌له‌ری سه‌رده‌م له‌شاری سلێمانی له ساڵی 1996 دامه‌زراوه‌و تائێستا زیاتر له (20) پیشانگه‌ی تایبه‌تی و (3) پیشانگه‌ی هاوبه‌شی كردۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژانێكی پێنجشه‌مان نمایشێكی فیلمێكی سینه‌ماییه‌و دواتر گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌كه بۆ شاعیر (شێركۆ بێكه‌س) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌له‌ری ڕانیه
ساڵی 2010 گه‌له‌ری ڕانیه له‌لایه‌ن شێوه‌كار "بتوێن عه‌لی " كرایه‌وه‌و یه‌كه‌مین خولی ئه‌م گه‌له‌رییه كاری 20 ی شێوه‌كاری شاری سلێمانی و ناوچه‌ی بتوێن-ی تێدا نمایشكراوه.
گه‌له‌ری هه‌ڵه‌بجه
ساڵی 2009 گه‌له‌ری هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پێكهاتوون لهشێوهكاران (ئاودێر عوسمان، ئیسماعیل حه‌سه‌ن) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تائێستا دوو خولی ساڵانه‌یان كردۆته‌وه.
گه‌له‌ری دهۆك
ساڵی 1998 دامه‌زراوه‌و ساڵانه پیشانگه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو شێوه‌كاران ده‌كاته‌وه به به‌رده‌وامی و تائێستا ئه‌و پیشانگه هاوبه‌شه گشتگیره درێژه‌ی هه‌یه‌و تا ئه‌مڕۆ توانراوه 9 خولی ساڵانه‌ی كردۆته‌وه‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گه‌له‌ری دهۆك پێكهاتوون له شێوه‌كاران (ڕه‌شید عه‌لی، سلێمان عه‌لی، جه‌مال سه‌لیم).
كەلەرییەكانی شاری هه‌ولێر
گه‌له‌ری ئه‌ربیلا
ئه‌م گه‌له‌رییه له ساڵی 1995 له‌شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كاركردن له‌م گه‌له‌رییه‌دا درێژه‌ی هه‌بووه.
گه‌له‌ری میدیا
له ساڵی 1999 له‌شاری هه‌ولێر كراوهتهو چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی بۆ شێوه‌كارانی كورد‌و عیراقی كردۆته‌وه.
گه‌له‌ری ڕۆژ
ساڵی 2007 له‌لایه‌ن شێوه‌كار (نامیق عه‌لی قادر)ه‌وه كراوه‌ته‌وه كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تائێستا چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت هاوبه‌شی تێداكردۆتهوه.
گه‌له‌ری ئاری
1998 گه‌له‌ری ئاری له‌لایه‌ن هه‌ردوو شێوه‌كار (نامیق عه‌لی قادر، بورهان سابیر)ه‌وه دامه‌زرێنراوه‌و تیایدا شه‌ش نمایشی هونه‌ری تێداكراوهتهوهو ته‌مه‌نی ئه‌م گهلهرییهش ته‌نها یه‌ك ساڵ بوو.
گەلەرییە تایبەتییەكانی شێوەكارانی ناو هەرێمی كورستان
گەلەری سلێمان شاكر
گەلەری سلێمان شاكر لەساڵی 2007 لەشاری هەولێر دامەزراوەو شێوەكار (سلێمان شاكر) بەشێكی ماڵەكەی خۆی كردۆتە گەلەری بۆ كارەكانی خۆی.
ناونیشانی گەلەری (سلێمان شاكر)
شۆڕش- شەقامی (حدید و خەشب)ی كۆن
دووەمین كۆڵان لە پشت قوتابخانەی شۆڕشی سەرەتایی.
گەلەری محەمەد عارف
گەلەری (محەمەد عارف) یەكێكە لەو گەلەرییە گەورانەی شێوەكاران لە باشوری كوردستان و كاری زیاتر لە 40 ساڵی ئەم شێوەكارەی تێدا كۆكراوەتەوە، ئێستا گەلەرییەكە بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندەوە بەشێك لەكارەكانی ناو گەلەرییەكە بەرەو پوكانەوەو لەناوچوون دەچێت.
گەلەری رۆستەم ئاغالە
شێوەكار (ڕۆستەم ئاغالە) لەساڵی 2004وە بەشێك لەماڵەكەی خۆی كردۆتە گەلەری و پێشوازی لە میوانان دەكات و لەم گەلەرییەدا قۆناغەكانی كاری ئەم شێوەكارە بەدی دەكرێت و تا ئێستاش بەردەوامە.
گەلەری ئیسماعیل خەیات
ئەم گەلەرییە لەلایەن شێوەكار (ئیسماعیل خەیات)ەوە درووستكراوەو زۆربەی ئەو شێواز‌و گۆڕانكاریانەی تەمەنی ئەم شێوەكارە بەدیدەكرێت و تاكو ئێستاش گەلەرییە كراوەیە بۆ میوانان و خوێنكادارانی پەیمانگەو ئەكادیمیای هونەرە جوانەكان.
گەلەری شوان عاصی
ئەم گەلەرییە ساڵی 2011 درووستكراوە لەلایەن شێوەكار (شوان عاصی) كە بەشێكی ماڵەكەی خۆی كردۆتە گەلەری بۆ قۆناغەكانی كاری خۆی و لە ساڵی 2012دا گەلەرییەكە دەكرێتەوە.
ناونیشانی گەلەری شوان عاصی
گەڕەكی بەختیاری- گەڕەك 113، كۆڵان 26، خانوو 11
shwanasi@yahoo.com
shwanasi@hotmail.com
Telphone:
964 (0) 7708660446
7480411441(0)964
|