|
|
|
|
خالید سه‌عید
- 1927 له‌سلێمانی له‌دایك بووه.
- 1956 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه.
- 1951 یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی لهقۆتابخانهی فه‌یسه‌ڵییه‌ی شاری سلێمانی كردۆته‌وه‌و پاشان له‌شاری كه‌ركوك هه‌مان پیشانگه‌ی نیشان داوه‌ته‌وه.
- خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شه له‌ناو كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا.
- 1957 چۆته ئیتاڵیا به‌مه‌به‌ستی خوێندن.
- 1964 له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا وه‌ك دیكۆركێش داده‌مه‌زرێت.
- 1965 به‌مه‌به‌ستی خوێندن چۆته ئه‌ڵمانیای دیموكرات وبڕوانامه‌ی (ئارت دایركشن) یاخود (پسپۆڕی هونه‌ر)ی به‌ده‌ستهێناوه.
- 1967 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و جارێكی تر له‌ساڵی 1968 چۆته وڵاتی لیبیا‌و رۆڵی هه‌بووه له دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی لیبیاداو ئه‌م سه‌ردانه‌ی ساڵ ونیوێكی خایاندووه.
- هونه‌رمه‌ند لهنیگاركێشان و په‌یكه‌رسازی و سیرامیكدا كاریكردووه.
- 1964- 1986 له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا وه‌ك دیكۆركێش كاری زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كوردییه‌كانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
- 1950 به‌واقیعی كاری كردووه، هه‌روه‌ها له‌بواری زهخرهفهدا خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ت بووه.
- 1994 كۆچی دوایی كردووه.
|
|
|
|