|
|
|
|
ڕێبوار سه‌عید نوری
- 1969 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
- 1989 به‌شی په‌یكه‌رسازی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردووه.
- (1986- 1989 ) به‌شداری له‌سه‌رجه‌م پێشانگه‌كانی سالاَنهی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی كردووه.
-1987 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (دارا حه‌مه سه‌عی)دا به‌شداری له‌دروستكردنی په‌یكه‌ری (پیره‌مێرد)دا كردووه.
- 1991 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (شێركۆ عومه‌ر)دا به‌شداری كردووه له دروستكردنی په‌یكه‌ری (ئاسۆی ده‌لاك).
- 1992 به‌شداری كردووه له داڕشتنی په‌یكه‌ری (مامه ریشه).
- 1995 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (دارا حه‌مه سه‌عی)دا به‌شداریكردووه له‌هه‌ردوو په‌یكه‌ری (مام هه‌ژار)و (مه‌دام میتران)له شاری هه‌ڵه‌بجه.
-1995 له‌پیشانگه‌ی لاوان له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی خه‌ڵاتی باشترین كاری هونه‌ری پێبهخشراووه.
- ساڵانی (1996-1998) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (دارا حه‌مه سه‌عی)دا به‌شداری له‌دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌رانه‌دا كردووه (عیزه‌دین فه‌یزی)له شاری هه‌ولێر، (خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم) له‌شاری هه‌ولێر.
- 1999 گه‌له‌ری زاموا پیشانگه‌ی تایبه‌تی بۆ كاره‌كانی كرده‌وه له هۆڵی گه‌له‌ری زاموا.
-1998 به‌كاره‌ساتی خنكاندن له ئاوی ئیجه گیانی له‌ده‌ست داوه.
|
|
|
|